راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێك كات پەڵەهەوری لەگەڵدا دەبێت و لە هەندێك شوێن پلەی گەرما بە بەراورد بە دوێنێ بەرزتر دەبێت و بەرزترین پلەی گەرماش لە گەرمیان دەبێت كە 50 پلەی سیلیزیە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت هەندێك كات پەڵەهەوری لەگەڵدا دەبێت و پلەكانی گەرما بە شێوەیەكی گشتی نزیكدەبنەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ تەنها لە هەندێك شوێن كەمێك بەرزتردەبێتەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێك كات پەڵەهەوری لەگەڵدا دەبێت و پلەكانی گەرما نزمتردەبێت و (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو بۆ سبەی:

هەولێر : 47 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 46 پلەی سیلیزی

دهۆك : 46 پلەی سیلیزی

كەركوك : 49 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 47 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی

سۆران : 46 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی

گەرمیان 50 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share