وەزارەتی ناوخۆی هەرێم نووسربڕیارێكی نوێی دەركرد و سەرجەم هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم كە واژووی هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی لەسەر و تێیدا هاتووە، بۆ گرێبەستی ئەلیكترۆنی هەر هاوڵاتییەك بەر لە 60 رۆژ نووسراوی تۆماركرابێت لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ دوابكەوێت بە هۆكاری كاروبارەكانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ نابێتە سزا و پێبژاردن.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە كاتی دواكەوتنی مامەڵەی هاوڵاتییان لە فەرمانگەكانی میری كە هۆكاری دواكەوتنەكە خودی هاوڵاتی نەبێت و هۆكارەكەی فەرمانگەكانی میری بێت نابێت رووبەڕووی هیچ سزایەكی دواكەوتن بێت و كاروبارەكانیان بۆ رایی دەكرێت بەبێ پێبژاردن و سزا.