رووداوێکی هاتوچۆ شەش برینداری لێکەوتەوە

لە قەزای چوارتا رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و شەش ئەندامی خێزانێک برینداربوون.

سامان نادر لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای چوارتا رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا و لە ئەنجامدا شەش کەس برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گەیشتنی تیمەکانمان چوار لە بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی قەڵاچوالان، دوو لە بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شار کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.

بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا پیکئەپ و میتسوبیشی روویداوە و زیانی ماددی زۆر بەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران حەمەڕەش: چ سەردەمێکە کە خەڵکانێک شاشایەکی گەورەیان دەخرێتە بەردەست و رێیان پێ دەدرێت لەوێوە سوکایەتی بە کوڵەباڵی پیرۆز بکەن

سۆران حەمەڕەش، نوسەر و مێژوونووس بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، یەکێک لە کۆڵەکە پتەوەکانی فەرهەنگی کوردی، هەورامانە،…
Total
0
Share