وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بەغداد پارەی مووچەی مانگی پێنجی هەرێمی نارد و لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕی 974 ملیار و 813 ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
ئاشکراشیکرد، سبەینێ هەینی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.