کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆتاییهات

کۆبوونەوەی ئاسایی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆتاییهات.

بەپێی بڵاوکراوەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، پێشهاتەكانی ئەمدواییەی تایبەت بە جێبەجێكردنی دوا رێككەوتن و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان هەرێم و بەغداد؛ کە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەردوولا پەسەندکراوە، سەبارەت بە دۆسیەی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێم و دۆسیەی نەوت و داهاتی نانەوتی، تاوتوێکرا.

ئاشکراشیکرد، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، كۆنووسی كۆبوونەوەی تایبەت بە جێبەجێكردنی دەقی رێككەوتننامەی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی بەمەبەستی دانانی میكانیزمی رێكخستنی كارەكانی دەستەی پێوانەسازی و كۆنترۆڵی جۆریی هەرێم، تاوتوێکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکگرتوو: هیچ گرێبەستێکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاکان خزمەتی هاوڵاتییان ناکات

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “هیچ گرێبەستێکی حکومەتی هەرێم  لەگەڵ کۆمپانیاکان خزمەتی هاوڵاتییان ناکات”. مستەفا عەبدوڵا،…
Total
0
Share