سەبارەت بە مووچەی مانگی شەش وەفدێکی هەرێم دەگاتە بەغداد

سەبارەت بە چارەسەرکردنی پرسی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم وەفدێک بەرەو بەغداد بەڕێکەوتن.

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ وەفدێکی حکومەتی هەرێم کە پێکهاتوون لە نوێنەرانی دیوانی سەرۆکایەتیی حکومەت و وەزارەتەکانی دارایی و سامانە سروشتییەکان و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران بەرەو شاری بەغداد بەڕێكەوتن.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەفدەکە گفوگۆ لەبارەی پرسی مووچەی مانگی شەش و چەند پرسێکی هەڵپەسێردراوی دیکەی نێوان هەرێم و بەغداد دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جینۆسایدی ئێزیدییەکان بەشێکی دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت

کارنامەی دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکرایەوە، یەکێک لە تەوەرەکانیش دەربارەی پرسی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکانە. بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو، دانیشتنی…
Total
0
Share