محەمەد شیاع سودانی:پابەندبوونی هەرێم چارەسەری کێشە داراییەکانی کرد

محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، بەهۆی پابەندبوونی هەرێم بە رادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتی چارەسەری کێشە دارایی و یاساییەکان کرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مارک رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنجامدا.

لە بەشێکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سودانی سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم رایگەیاند، بەئامانجگرتنی ئەو کێڵگانە بە ئامانجگرتنی ئابووری نیشتمانیی عێراقە، دەزگا ئەمنییەکان بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانی چاودێریی سەرچاوەی هێرشەکان دەکەن.

سەبارەت بە رێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان هەرێم و بەغداد سودانی ئاشکرایکرد، رادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوختی بە خەزێنەی گشتی لە رێگای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانەوە و لە چوارچێوەی یاسای بودجە و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی، بووە هۆی چارەسەری کێشە دارایی و یاساییەکانی نێوان هەرێم و فیدراڵ.

جەختیشیکردەوە، حکومەت پابەندی دەستووری و نیشتمانیی حکومەت بەرامبەر سەرجەم هاوڵاتییانی عێراق لە هەنگاوەکانمان رەنگدەداتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنه‌ری كارگه‌كانی غازی سلێمانی: غاز بۆ وەرزی زستان لە کۆگاکاندا هەڵدەگرین

نوێنه‌ری كارگه‌كانی غازی سلێمانی ڕایگه‌یاند، غاز بۆ وەرزی زستان لە کۆگاکاندا هەڵدەگرین. وه‌رزێر عه‌بدوڵا، نوێنه‌ری كارگه‌كانی غازی سلێمانی…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن ژمارەی ئەو حزب و هاوپەیمانێتییانەی ئاشکراکرد کە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 13 حزب و دوو هاوپەیمانی بەشداریی دەکەن. جومانە غەلای وتەبێژی…
Total
0
Share