کۆمسیۆن رایگەیاند، لەڕێگەی چەند کامێرایەک کە بە دەنگ و رەنگ کاردەکەن، چاودێریی هەڵبژاردن دەکەن.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، لە رێگەی 120 هەزار كامێراوە چاودێریی دەنگدان و كۆی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەین.
دەشڵێت، كامێراكان بە دەنگ و رەنگ كاردەكەن و لە ناو وێستگەكانی دەنگدان دادەنرێن.
کۆمسیۆن ئەوەش دەڵێت، “پرۆسەی دەنگدان بە نهێنی بەڕێوەدەچێت و بەهیچ شێوەیەک نازانرێت دەنگدەر دەنگ بە كێ دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا بردنەژوورەوەی مۆبایل بۆ ناو بنكەكانی دەنگدان قەدەغە دەبێت”.
بڕیارە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت و لایەنە سیاسییەکانی وڵاتەکە کێبڕکێی بەدەستهێنانی کورسییەکانی ئەنجومەنەکە دەکەن.