ئیخڵاس دلێمی: رۆژی سێشەممە لیژنەیەكی بەغداد دەگاتە هەرێم و مووچە دەنێردرێت

ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێككەوتن كراوە سەرەتا مووچەی مانگی پێنج خەرجدەكرێت و دەست بە جێبەجێكردنی بڕگەكانی دیكەی رێككەوتنەكە دەكرێت و هەناردەی نەوت دەستپێدەكاتەوە.

راشیگەیاند، رۆژی سێشەممە لیژنەیەكی هاوبەش لە وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن”.
وتیشی، “بەهۆی هێرشە درۆنییەكان كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم زیانیان بەركەوتووە و پێویستیان بە چەند هەفتەیەك هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنان”.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە كە چاوەڕواندەكرێت لەگەڵ هاتنی لیژنەكەی عێراق رۆژی سێشەممە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بنێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share