بەرگریی شارستانیی سلێمانی: هێڵی گەرمی 115 لەکاردەکەوێت

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هێڵی گەرمی ژمارە 115 لەکاردەکەوێت.

لە ئاگادارییەکی بەرگریی شارستانیی سلێمانیدا هاتووە، “بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی، هێڵی گەرمی ژمارە 115ـی بەرگریی شارستانی لەکاردەکەوێت و لەكاتی هەر رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە یان کارەساتێک، دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە 100”.

دەشڵێت، ئەو ژمارەیەی وەک جێگرەوە دانراوە، 24 کاتژمێر بەردەستە و پەیوەندییەکی بێبەرامبەرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی مووچەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم، رایگەیاند، “وەزارەتی دارایی فیدراڵ دادپەروەر نەبووە”. وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتی…
Total
0
Share