لە سنوورى پێنجوێن بە درۆن هێرشکرایە سەر ماتۆڕسکیلێک

قائیمقامی قەزای پێنجوێن رایدەگەیەنێت، لە گوندێکی سنووری ناحیەی گەرمک، هێرشکرایە سەر ماتۆڕسکیلێک.

هێمن ئیبراهیم، قائیمقامى قەزای پێنجوێن بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە سنوورى ناحیەی گەرمک سەر بە قەزای پێنجوێن، بە درۆن هێرشکرایە سەر ماتۆڕسکیلێک و قوربانیی لێکەوتەوە.

تاوەکو ئێستا نازانرێت سەرچاوەی هێرشەکە لەکوێوە بووە و، هیچ زانیارییەکیش لەلایەن دەزگا رەسمییەکانەوە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، لە هێرشەکەدا کەسێک گیانیلەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بریندارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەو سەردەمە بەسەرچوو بە دەنگی مردوو و خەڵكی ئاوارە لایەنێك براوەی هەڵبژاردن بێت

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە چوارچێوەی كەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەكێتی، هەردوو ناحیەی هێرۆ و…
Total
0
Share