سوریا و ئیسـ.ـرائیل لەسەر ئاگربەست رێککەوتن

نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا، رایگەیاند، سوریا و ئیسرائیل ئاگربەستیان راگەیاند.

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، رایگەیاند، بنـ.ـیامین ناتـ.ـانـ.ـیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسـ.ــرائیل و ئەحمەد شـ.ـەرع، سەرۆکی کاتیی سوریا لەسەر ئاگربەستێک رێککەوتوون.

دەشڵێت، ئاگربەستەکە بە پشتیوانیی ئەمریکا و مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ئەنجامدراوە کە لەلایەن تورکیا، ئوردن و دراوسێکانیانەوە پێشوازیی لێکراوە.

تۆم باراک، رێککەوتنەکەی بە پێشهاتێکی گەورە ناوبرد و داوای لە دروز، بەدەوی و سوننەکانی سوریا کرد چەک دابنێن و ناسنامەیەکی نوێی سوری بنیات بنێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیمانوێڵ ماکرۆن: بەشداریی ئۆپراسیۆنەکانی کردنەوەی گەرووی هورمز ناکەین

ئیمانوێڵ ماکرۆن ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر بەشداریی ئۆپراسیۆنەکانی کردنەوەی گەرووی هورمز بکەین بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئـ.ـێران بەشداردەبین. ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆککۆماری…
Total
0
Share