کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان: پێنجشەممەی داهاتوو تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان دەکرێت

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان دەکرێت و گرێبەست بۆ خاوەنەکانیان دەکرێت.

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێنجشەممەی داهاتوو لەوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ناوی سودمەندبووان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان رادەگەیەنرێت و بە رەسمی بانگهێشتدەکرێن بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی وەرگرتنی یەکەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی یەکەکان زیاتر لە نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونە لەسەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان، بەشێکیان لە قۆناغی کۆتاییدان و بەشێکیان کارکردن تیایاندا بەردەوامە، هاوکات بە بڕیاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن سەرجەمیان دابەشدەکرێن بەوانەی لە ئێستاشدا تەواو نەکراون، بۆ ئەوەی خێزانی سودمەندبوو دڵنیا بێت لەوەی یەکەیەک کراوە بەناویەوە و هەرکات تەواوکرا تیایدا نیشتەجێ دەبێت.

جەختیشیکردەوە، لەرابردوودا زیاتر لە 25 هەزار خێزان فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوونیان بەشێوەی ئۆنلاین پڕکردبوەوە، دواتر پرۆسەی وردبینی و جیاکردنەوەی ناوەکان بەخاڵبەندی و بەشێوەیەکی شەفاف لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند و بەئامادەبوونی نوێنەری کرێنشینان ئەنجامدرا، یەکەکان بە قیستی درێژخایەن و بەبێ پێشەکی دەدرێت بە خێزانەکان و بەقیستی مانگانە و بە ماوەی 25 ساڵ پارەی یەکەکە دەداتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێباز حەملان: دابینکردنی مووچە کاری لەپێشینەی حکومەتی هەرێمە

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران، کاری لەپێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. رێباز حەملان، بریکاری پێشووی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت. وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان…
Total
0
Share