تەندروستیی سلێمانی لەبارەی پلازمای خوێنەوە هۆشداری دەدات

سەرپەرشتیاری پلازما لە تەندروستیی سلێمانی هۆشداری دەدات لە کەمبوونەوەی پلازمای هەندێک لە گروپی خوێن لەو شارە.

دکتۆر دیار عەدنان، سەرپەرشتیاری پلازما لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “هەرچەندە تاوەکو ئێستا بەباشی هاوڵاتییان هاتوون بەدەم داواکاریی بەڕێوبەرایەتیی تەندروستییەوە و خەڵکێکی باش پلازمایان بەخشیووە، بەڵام لە هەندێک گروپی خوێن تەنها بەشی یەک بۆ دوو نەخۆش پلازما بەردەستە”.

دیار عەدنان ئاماژەی بەوەشکرد، “خەڵکێکی زۆر وا تێگەیشتوون کە هەرکات توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو دەبێت خێرا پلازمای تێبکرێت، بەڵام تەنها لە دوو حاڵەتدا پلازما دەدرێتە نەخۆش ئەویش لە حاڵەتێکدا ئەو کەسانەی کە بە پشکنینی PCR یاخوود CTscan پۆزەتیڤ بوون دوای سێ ھەفتە لە نەمانی نیشانەکانیان دەتوانین پشکنینی (IgG)یان بۆ بکەین کە ئەگەر ھاتوو پۆزەتیڤ بوو ئەوا توانای بەخشینی پلازمای دەبێت، یان لە حاڵەتی دووەمدا ئەگەر نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا داوای پلازما بکەن بۆ نەخۆشێک ئەوا بۆیان دابین دەکرێت”.

سەرپەرشتیاری پلازما لە سلێمانی وتیشی، “جگە لە سەنتەری شاری سلێمانی ئێمە پلازما بۆ ئیدارە سەربەخۆکان و پارێزگای هەڵەبجە و قەزاکانیش دەنێرێن، ئەمە لە کاتێکدا کە بە ڕێنمایی تەندروستی و بە نوسراوی فەرمیی تەندروستی ئەو شوێنانە پلازما ڕەوانە دەکرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار تەها: کار بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان دەکەین

پارێزگاری کەرکوک رایدەگەیەنێت، “کار بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان دەکەین”. پارێزگای کەرکوک لە…
زیاتر ببینە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە  44 هاوڵاتیی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە شاری سلێمانی بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە  44 هاوڵاتیی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە. سامان شێخ لەتیف،…
Total
0
Share