وادەی دابەشکردنی مووچە ئاشکراکرا

راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق، رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەکرێت ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مووچە دابەشبکرێت.

هاوڕێ تۆفیق، راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق، رایگەیاند، پارەی ئەو چەند مانگەی هەرێم کە تەرخانکراوە، بەڵام نەنێردراوە وەکو ئامانەتێک هەڵگیراوە.

وتیشی، “پێشبینیدەکەم لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مووچە دابەشبکرێت”.

دوای سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ بەغداد، رۆژی 17ی تەمموزی 2025 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێم و بەغدادی پەسندکرد و بڕیاریدا مووچە بۆ هەرێم بنێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share