پێشەوا هەورامانی: هەفتەی داهاتوو بەغداد مووچەی مانگی پێنج دەنێرێت

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، رۆژی یەكشەممە بڕی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ بۆ بەغداد دەنێردرێت و لەگەڵ كۆمپانیای سۆمۆ گفتوگۆ دەكرێت تاوەكو نەوت رادەستبكرێت و ئەوانیش پارە بنێرن و تاوەكو دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت.

وتیشی، “بەپێی رێككەوتنە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی پێنج دەنێردرێت و هەمان رێوشوێن بۆ مووچەی مانگی شەش دەگرینەبەر”.

راشیگەیاند، هەرێمی كوردستان هیچ گرفتێكی نییە كە نەوتەكەی لە رێگای سۆمۆوە هەناردەبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار تەها: پێویستە بەپەلە لێکۆڵینەوە لە رووداوە هاتوچۆکەی رێگای هەولێر-کەرکوک بکرێت

پارێزگاری کەرکوک رایدەگەیەنێت، “پێویستە بەپەلە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی رێگای هەولێر- کەرکوک بکرێت و چاوپۆشی لە هیچ کەمتەرخەمییەک نەکرێت”.…
Total
0
Share