کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەوە دەستیپێکرد

کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە دەستیپێکرد.

چاوەڕواندەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاری کۆتایی لەبارەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە بدرێت؛ بەوپێیەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لە کۆبوونەوەی دوێنێیدا رەزامەندیی لەسەر لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێم و بەغداد دەربڕی.

رەزامەندییەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پاش سەردانەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ بەغداد، هات، کە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە و باس لە پرسی مووچە و نەوت، کرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی یەكەم رۆژی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت

سبەینێ هەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش جەختدەکاتەوە ئامادەکارییەکانیان تەواوکردووە. سبەینێ هەینی…
Total
0
Share