ژمارەی قوربانییانی کارەساتەکەی کوت بەرزبووەوە

گەڕان بەدوای قوربانیانی کارەساتەکەی هایپەرمارکێتی شاری کوت بەردەوامە و ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 61 کەس بەرزبووەوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاگرەکەی هایپەرمارکێتی شاری کوت گیانیان لەدەستدا بۆ 61 کەس بەرزبووەوە و 45 کەسیش رزگارکراون.

پێشتر محەمەد جەمیل میاحی پارێزگاری واست رایگەیاندبوو، لە رووداوەکەدا 50 کەس گیانیان لەدەستداوە.

لەدوای رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ساڵی 2023 ی قەزای حەمدانییە، ئەمە یەکەم رووداوی ئاگرکەوتنەوەیە لە عێراق کە ئەو ژمارە زۆرە قوربانی لێکەوتبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق: ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرین

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەشی ژمێریاریی وەزارەتەکە ڕاسپێردراوە بۆ ئامادەکردنی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و…
Total
0
Share