لەسەر شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل لە هەولێر کەسێک بریندارکرا

لەسەر شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل لە هەولێر کەسێک بریندارکرا و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، لە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل لەسەر شوێنی وەستانی ئۆتۆمبیل گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان چەند کەسێکدا روویدا و لە ئەنجامدا کەسێک بە گوللە بریندارکرا.

وتیشی، ئەو کەسەی بریندارکراوە ئێستا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share