پێشڕەو مەلاوەیسی: بافڵ جەلال تاڵەبانی دەتوانێت بەستەڵەكی نێوان هەرێم و بەغداد بتوێنێتەوە

پێشڕەو مەلاوەیسی، رۆژنامەنووس و میدیاکار رایدەگەیەنێت، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەتوانێت بەستەڵەكی نێوان هەرێم و بەغداد بتوێنێتەوە.

پێشڕەو مەلاوەیسی لە نووسینێکدا ئاماژە بەوە دەکات، “بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە ماوەكانی رابردوودا توانیویەتی بە كارێزمایی خۆی و سیاسەتی سەرۆک (مام جەلال) لە ناوەندی بڕیاری عێراق وەک سەركردەیەكی كاریگەر، كاریگەریی هەبێت لەسەر پرسە سیاسی، ئابوری، نیشتیمانی و نەتەوەییەكان، بۆیە ئەم ئەم هەنگاوەی گرتویەتییەبەر بۆ تواندنەوەی ناكۆكییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەند، بێ دەرئەنجام نابێت”.

باسیلەوەشکردووە، “دەتوانم بەو پاشخانەی لە رابردوودا هەیبووە ئەو بڕوایەم بۆ دروستدەكات كە دەتوانێت كێشەی مووچە و ناكۆكییەكان كۆتایی پێبهێنێت و ئاهێک بۆ هەناسەساردیی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بگەڕێنێتەوە”.

ئەو رۆژنامەنووسە دەشڵێت، “لە یەک شەودا چەندین كۆبوونەوە لە ناوجەرگەی بڕیاری عێراق و ئەو پێشوازییانەی لێیكرا، دەرخەری هەڵهاتنی خۆرێكی نوێیە بۆ كۆتاییهاتنی كێشەكان و بونیادنانی دەرگایەكی نوێیە لە نێوان هەرێم و بەغداد، بۆیە بەوپەڕی ئومێدەوە، چاوەڕوانی دەرئەنجامی سەردان و كۆبوونەوەكانی دەكەین، بڕواشم وایە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامی باشی هەبێت، بۆیە بافڵ جەلال تاڵەبانی، بە كارێزمایی خۆی، خۆری هیواكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان فەراهەمدەكات، دەریشكەوت رێگە و شوێنگەی سەرۆک (مام جەلال) رۆشنە و هیواكانی خەڵكیش تەنیا لای تۆیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: بۆ دیارکردنی سزای تیژڕەوی ئۆتۆمبێلەکان بۆ چەند گرووپێک پۆلێنکراون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ دیاریکردنی سزای تیژڕەوی، ئۆتۆمبێلەکان پۆلێنکراون بۆ چەند گرووپێک و هەر گرووپێک لەو ئۆتۆمبێلانە…
Total
0
Share