راگەیەندراوێکی بەپەلە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندیی لەسەر لێکتێگەیشتنی نوێی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکان دا.

لە راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا هاتووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بە توندترین شێوە، هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم شەرمەزار کران، کە زیانێکی زۆری ماددیان بە پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت گەیاندووە و ئامانجی ئەم هێرشانە، لێدانە لە ژێرخانی ئابووریی و وزەی هەرێمی کوردستان. ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات کە ئەرکی خۆی بەجێ بگەیەنێت بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو هێرشانە دابنرێت و ڕێکاری یاساییش بەرامبەر ئەو تێکدەرانە بگیرێتە بەر.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و ڕێڕەوی دانوستان و گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ سەبارەت بە مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان تاووتوێکران، هاوکات سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆک وەزیران، وردەکاریی ئەو لەیەکترتێگەیشتنە هاوبەشەی کە دوێنێ لە بەغدا تایبەت بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و پابەندییەکانی هەرێم هاتووەتە ئاراوە خستەڕوو.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئاشکرایکرد، دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە ، ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لەو لەیەکترتێگەیشتنە کرد و بڕیاری دا بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەو لەیەکترتێگەیشتنە، کە بڕیارە لە بەرامبەردا حکومەتی فیدراڵ ، مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی رووداوکەی حەمدانییە کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای حەمدانییە کرد و ئامادەیی…
Total
0
Share