برای هاوڵاتییە کوژراوەکەی وەرتێ: عەشیرەتی باڵەکایەتی لەبارەی تەقەکەرەکەوە بڕیاری کۆتایی دەدات

شەماڵ رەحمان، برای ئه‌و هاوڵاتییەی درەنگانی شەوی رابردوو له‌ ناحیه‌ی وه‌رتێ كوژرا، رایدەگەیەنێت، عه‌شیره‌تی باڵه‌كایه‌تی بڕیارده‌دات چی بکرێت.

ناوبراو لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، “چەند رۆژێکە لە دەڤەری باڵەکایەتی، کارەبا زۆر خراپ بووە و خەڵکی ئێمەش چوون بۆ خۆپیشاندان بۆ داواکردنی مافەکانیان، لە ئەنجامی ئەو خۆپیشاندانەدا، براکەم گیانیلەدەستداوە”.

وتیشی، داوامان ئەوەیە ئەو تۆمەتبارەی براکەمی کوشت رادەستبکرێت، کەسەکە دیارە و ناسراوە و، ئەمڕۆش، عەشیرەتی باڵەکایەتی لەبارەی ئەو تەقەکەرەوە بڕیاری کۆتایی دەدات.

درەنگانی شەوی رابردوو، بەهۆی کەمیی پێدانی کارەباوە، دانیشتووانی ناحیەی وەرتێ و دەوروبەری خۆپیشاندانیان کرد و هێزە ئەمنییەکانی ئەو سنوورەش بۆ بڵاوەپێکردنیان تەقەیانکرد و لە ئەنجامدا، کەسێک گیانیلەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share