موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، مووچەی مووچەخۆرانی عێراق زامنكراوە و رۆژانە سێ ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەدەكرێت و بە نرخی 65 دۆلار دەفرۆشرێت.
دەشڵێت، “بۆ هەر بەرمیلێك 5 دۆلار كورتهێنان هەیە دەكرێت ئەو كورتهێنانە بە زیادكردنی داهاتی نانەوتی پڕبكرێتەوە، ئەویش بە كاراكردنەوە دەسەڵاتی باج و گومرگ و سەرچاوەكانی دیكەی داهاتی نانەوتی”.
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی جەختیكردەوە و وتیشی، “ئەم كورتهێنانە كاریگەریی لەسەر مووچەی مووچەخۆران و خانەنشینانی عێراق نابێت و مووچەكانیان لەساڵی 2025 مسۆگەرە.