دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە دوو داوای یاسایی سەبارەت بە مووچە کۆدەبێتەوە

دادگای باڵای فیدراڵی

دادگای باڵای فیدراڵی بەرنامەی دانیشتنەکانی سبەینێی خۆی بڵاوکردەوە کە دوو دانیشتنیان تایبەتە بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

بەپێی بەرنامەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی، لە دانیشتنی یەکەمدا داوایەکی یاسایی کە لە دژی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی تۆمارکراوە و داواکراوە کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ململانێ سیاسییەکان دووربخرێتەوە بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.

هەر بەپێی بەرنامەی دانیشتنەکانی دادگا، هەر سبەینێ دووشەممە سەبارەت بە داوایەکی دیکەی یاسایی کۆدەبێتەوە کە لە دژی وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵ تۆمارکراوە، داواکراوە، کە گەرەنتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بە شێوەی مانگانە لە وادەی خۆیدا بکرێت، هاوکات فەرمانسالاری بۆ پابەندکردنی وەزارەتی دارایی عێراق بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەبێ دواکەوتن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: ئێستا یەکێتییەکی نوێ ھەیە و ژیانی سیاسی لەسەر بنەمایەکی تەندروستی مەدەنی بەڕێوەدەچێت

هاوسەرۆكی یەكێتی ئەركی هاوپەیمانیی كوردستان بۆ باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق ڕووندەكاتەوە، دەڵێت، وەک یەکێتی و گۆڕان لەچوارچێوەی ھاوپەیمانیی…
Total
0
Share