بۆ یەکەمجار گەنجێکی شارەزوور پلەی ملازمی فڕۆکەوانیی بەدەستهێنا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەڵەبجە گواستییەوە، گەرمیان کەمال، گەنجێکی قەزای شارەزوورە بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی هەڵەبجەی شەهید و شارەزوور پلەی ملازمی فڕۆکەوانیی بەدەستهێنا.
گەرمیان کەمال گەنجێکی شارەزوورە و تەمەنی 25 ساڵە، دەرچووی ئەندازیارییە، دوای خوێندن راهێنانی سەربازی لە کۆلێژی هێزی ئاسمانی عێراق، ئەنجامداوە و پلەی ملازمی فڕۆکەوانیی پێبەخشراوە.
