ئەردۆغان: ئەمڕۆ لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژوودا کرایەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان

سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی چەکدانانی بەشێک لە ئەندامانی پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە رایگەیاند، “بەڵای 47 ساڵەی تیرۆر کۆتاییهات و ئەمڕۆ لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژوودا کرایەوە”.

ئەمڕۆ شەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکدا لەبارەی چەکدانانی بەشێک لە ئەندامانی پەکەکە قسەیکرد و رایگەیاند، “ئەمڕۆ رۆژێكی نوێیە و لاپەڕەیەكی نوێ لە مێژووی توركیادا کرایەوە. پێویستە میللەتەکەمان ئاهەنگ بگێڕن و هەموو ماڵێک بە ئاڵای تورکیا بڕازێندرێتەوە”.

وتیشی، 47 ساڵ پێش ئێستا شەڕی پەکەکە دەستیپێكردووە و زیاتر لە (50) هەزار كەس كوژراون، کە 10 هەزاریان، ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئێمەن. بەهۆی ئەو شەڕەوە توركیا لە دۆخێکی ناسەقامگیردابوو و دوو تریلیۆن دۆلار زیانمان پێگەیشتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەنگاودەنێین بۆ داهاتووی 100 ساڵەی خۆمان و چیتر ناچینە ناو هیچ پرۆسەیەکەوە، کە خێرى بۆ تورکیا تێدا نەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی کارەبای سلێمانی: ئەگەر مەترسی نەمێنێت دوای 24 کاتژمێری دیکە پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەگەر مەترسی لەسەر کێڵگەی کۆرمۆر نەمێنێت، پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە. سیروان محەمەد، وتەبێژی…
Total
0
Share