کەشناسیی هەرێم: لەم پارێزگایانە پلەی گەرما نزیکدەبێتەوە لە پلەی کوڵان

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت پلەی گەرما بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە و لە چەند پارێزگایەک نزیکدەبێتەوە لە نیوەی پلەی کوڵان.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەوری جیا جیا.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، لە کاتەکانی شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو.

سەبارەت بە تۆماکردنی بەرزترین پلەکانی گەرما، کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، هەولێر ، 47 پلەی سیلیزی، سلێمانی:45 پلەی سیلیزی، دهۆک:46 پلەی سیلیزی، کەرکوک:48 پلەی سیلیزی، زاخۆ:46 پلەی سیلیزی، هەڵەبجە:46 پلەی سیلیزی، سۆران:45 پلەی سیلیزی، حاجی ئۆمەران:33 پلەی سیلیزی و گەرمیان49: پلەی سیلیزی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share