داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی حەوت ملیار دینارە

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 5ـی 7ـی 2025 تا 11ـی7ـی 2025، بڕی شەش ملیار و 780 ملیۆن و 851 هەزار و 829 دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، بەشێوەیەک بڕی شەش ملیار و 780 ملیۆن و 851 هەزار و 829 دینار بووە كە %58ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 42%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە ماڵپەڕی شەفافییەتەوە بزانیت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share