هەڤاڵ ئەبوبەكر: یەككەون با نەكەون

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێكیدا دەڵێت، “چەكدانان، هەنگاوێكی گەورە و گرنگە، بە ئومێدی ئاشتییەكی شكۆمەندانە، زۆرجار لە چەندین ساڵی رابردوودا، وتومانە، دەوڵەتنەتەوەكانی ناوچەكە و هەژمووندار بەسەر كوردستانەوە، بەتایبەتی لە سەد ساڵی رابردوودا گەیشتوونەتە ئەو باوەڕ و بڕیارەی كە كوردیان بەچەك پێلەناونابرێت، ئەم كوردە وەك نەتەوەیەكی رەسەن هەتا هەوڵی پاكتاوكردنی بدەیت زۆرتر و بەهێزتردەبێت”.

دەشڵێت، “دەبێت ئێمەی كوردیش بگەینە ئەو باوەڕەی كە هەموو ماف و داوا و خواستەكانمان تەنها بە چەك بەدەستنایەن”.

راشیگەیاند، “زەمینەی گفتوگۆ و ئاشتی، لەم زەمانی جەنگە جیهانییە رانەگەیەندراوەدا بەهێزكردنی هێزی لۆژیك و كپكردنی چەكەكان و خاوكردنەوەی لۆژیكی هێز و دەرفەتی سەقامگیرییەكی ناوچەیی بەرەو چەسپاندنی ئاسایش و بووژانەوەی ئابوری و گەشەی كۆمەڵایەتیمان دەبات، ئەگەر بۆ یەكلاكردنەوەی دۆسییە نێودەوڵەتییەكان تا رادەیەكی كەم هێز بۆ ماوەی بەردەوامی و بوونی خودی هێزێك، ئاشتییەكی كاتی دروستبكات و بە لاوازبوون و نەمانی ئەو هێزە شەڕ لە هەناوی ئاشتییەكی بەزەبری هێز ڕاگیراودا بەرپابكاتەوە، ئەوا لەسەر ئاستە ناوخۆیی و ناوچەییەكاندا ئاشتی، هێزێكی جێگیری بەردەوام بە هەرێم و دەوڵەتەكان لە ناوەوە دەبەخشێت.

باسیلەوەشكرد، ئێستا كە هەموو كورد، لەگەڵ ئەوانی تردا لە گفتوگۆ و هەوڵ و هەنگاوی ئاشتیدایە پێویستە لە ناوخۆی خۆشیدا بە تایبەتی لە هەرێمی كوردستاندا گفتوگۆ و هەوڵ و هەنگاوی مكوڕانەی قبووڵكردنی یەكتر و ئاشتەوایی نیشتمانی و گشتی دەستپێبكات، بەرامبەرەكانمان هیچكات هێندەی ئێستا لاوازنەبوون، بەڵام ئەوەی وایكردووە وەك داری بی بەسەرماندا شۆڕببنەوە، دابڕان و ترازان و داڕزان و ناكۆكی و دووبەرەكیی و بێمتمانەیی و خۆپەسەندیی و فرەبەرەیی خۆمانە، هەر ئەو دەردە كوشندەیەی ناوخۆمانە و دۆخی دارایی و ئابوریی و ژیان و بژێویی خەڵك و ژینگەو سیستمی گشتیی هەڵتەكاندووە و یەككەون با نەكەون و درود بۆ قبووڵكردنی یەكترو گیانی بەرزی لێبوردەیی و ئاشتییەكی شكۆمەندانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: ئەو تۆمەتبارانەمان دەستگیركرد كە نارنجۆكیان هەڵدابووە ماڵێكەوە لە چەمچەماڵ

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو تۆمەتبارانەمان دەستگیركرد كە نارنجۆكیان هەڵدابووە ماڵێكەوە لە قەزای چەمچەماڵ. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی…
زیاتر ببینە

ئازادبوونی زیندانییەکانی سوریا ئومێد لای کەسوکاری بێسەروشوێنبووانی هەرێم دروستدەکات

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو زیندانی سیدنایا لە سوریا شکێنرا و سەدان زیندانیکراوی سوری و بیانی رزگاریانبوو، لە نێوانیاندا…
Total
0
Share