وەزارەتى خوێندنى باڵا رایگەیاند، پرۆسەی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران لە زانکۆکان دەکرێت بە ئەلیکترۆنی.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێم بڵاویکردەوە، 15ی تەمموزی 2025، پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران/ قوتابیان لەنێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنى دەستپێدەکات.
وەزارەتەکە دەشڵێت، لە چەند رۆژى داهاتوو مەرج و پێوەرەکانى گواستنەوە و دابەزین بۆ قوتابیان و خوێندکارانى زانکۆکانى کوردستان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2025-2026) بەشێوەى ئەلیکترۆنى بڵاودەکەینەوە.