ترەمپ و ناتانیاهۆ کۆدەبنەوە

سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆدەبنەوە.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە واشنتنە و بڕیارە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرکی ئەمریکا کۆببێتەوە.

هەر وەکو ئەوەی پێشتر ترەمپ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ ناتانیاهۆ پرسی گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و پەیوەندیی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەتایبەتی تاوتوێ دەکەن.

ئەمە سێیەمین کۆبوونەوەیە لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا ترەمپ لەگەڵ ناتانیاهۆ ئەنجامیدەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانکی ناوەندیی فەرەنسا: سەرکەوتنی ترەمپ مەترسی لەسەر ئابوریی جیهانی دروستدەکات

پارێزگاری بانکی ناوەندیی فەرەنسا پێیوایە سەرکەوتنی ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا مەترسییەکانی سەر ئابوریی جیهانی زیاددەکات. فرانسوا ڤیلێرۆی،…
Total
0
Share