وەفدی ئیمراڵیی دەمپارتی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ وەفدی ئیمراڵیی دەمپارتی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان تاوتوێدەکەن کە بڕیارە لیژنەیەک بۆ بەیاساییکردنی ئەو پرۆسەیە لە پەرلەمانی تورکیا پێکبهێندرێت.
هەروەها پەیامی کۆبوونەوەکەی دوێنێیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان بە سەرۆکی تورکیا دەگەیەنن.
وەفدی ئیمراڵیی دەمپارتی کە لە پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار، پەرلەمانتارانی پارتەکە و فایەق ئۆزگور ئەرۆل، پارێزەری ئۆجەلان پێکهاتبوون دوێنێ سەردانی گرتووخانەی ئیمراڵییان کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، کۆبوونەوە.
دواتر ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوکرایەوە و تیایدا هاتبوو، “عەبدوڵا ئۆجەلان لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاندووە، پڕۆسەی ئاشتی گەیشتووەتە قۆناغێكی نوێ و بەرپرسیارێتیی هەموو لایەكە هەوڵی سەرخستنی بدەن”.