هەرێم بە داواكارییەكانی بەغداد رازی دەبێت و كێشەی مووچە چارەسەردەبێت

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چاوەڕواندەكرێت هەرێمی كوردستان بە داواكارییەكانی عێراق رازی بێت، چونکە هیچ چارەسەرێكی دیكە نییە و دوو مانگە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەدراوە.

راشیگەیاند، فشاری ئەمریكا هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت، هەرێم و بەغداد چەند پێشنیازێكیان خستووەتەڕوو.

وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت سبەی كۆبوونەوەی دیكە لە نێوان هەرێم و بەغداد ئەنجامبدرێت و ئەگەر رێككەوتنی لەسەر بكرێت رۆژی سێشەممە دەخرێتە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری زیندانییانی بادینان: کابینەکەی مەسرور بارزانی دژە مەدەنی و دیموکراسییە

نوێنەری زیندانییانی بادینان رایدەگەیەنێت، ئەگەر نەوەستێندرێت حكومەت پلانی مەترسیداری هەیە و دەشڵێت، کابینەکەی مەسرور بارزانی دەریخستووە کە چەندە…
Total
0
Share