ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ” سودانی فشاری لەسەرە”.
بەهار مەحمود، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سودانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق لیستی هەیە و چاوی لەوەیە جارێکی دیکە ببێتەوە بە سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەبەر ئەوە فشارێکی زۆری لە دەنگدەر و شەقامی شیعی لەسەرە بۆیە لەبارەی مووچەوە بەمجۆرە مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەکات.
باسی لەوەشکرد، هیچ کاتێک هەرێمی کوردستان پابەندی رێککەوتن لەگەڵ بەغداد نەبووە، عێراق پابەند بووە، بەڵام بڕیارەکانی رەهەندی سیاسی و ئابورییان هەیە.
بەهار مەحمود، دەشڵێت، “سودانی لە سەرۆک وەزیرانەکانی پێشووی عێراق باشترە، چونکە هەموو مانگێک نزیکەی تریلیۆنێک دیناری ناردووە، بەڵام ئەوان کەمتر لە 500 ملیار دیناریان بۆ هەرێم دەنارد”.