گوڵاڵە سدیق: ئەوەی باس نەبێت لای حكومەتی عێراق پڕۆژەی هەژماری منە

گوڵاڵە سدیق، شارەزای دارایی و بانكی رایگەیاند،ئەو نووسراوەی بانكی ناوەندی كە بڵاوكراوەتەوە سەربارەت بە كارتی بانكی هیچ پەیوەندی بە هەژماری منەوە نییە، بەڵكو پێشتر هەندێك كارت بانكی لەڕێگای كەرتی تایبەتەوە دەردەكرا بەم بڕیارە دەچێتە ژێر دەستی حكومەت.

وتیشی، “ئەوەی باس نەبێت لای حكومەتی عێراق پڕۆژەی هەژماری منە، تەنها وەك فشار بەكاری دەهێنێت”.

دەشڵێت، “دڵنیابن ئەگەر هەرێم و بەغداد لەسەر داهاتی گومرگ و ناوخۆ و نەوت رێكبكەون، ئەوەی باس نەكرێت هەژماری منە و ئەم بڕیارە كاریگەری دەبێت بۆ سەر بەهای دۆلار نەك هەژماری من”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌رله‌مانى كوردستان خۆپیشاندانى خوێندكاران تاوتوێده‌كات

په‌رله‌مانى كوردستان كۆبوونه‌وه‌كانى ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و به‌دواداچوون بۆ خۆپیشاندانى خوێندكاران ده‌كات. له‌ یاداشتێكدا كه‌ ئاراسته‌ى په‌رله‌مانتارانى كردووه‌، د. ڕێواز…
Total
0
Share