پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە دزی لە مارکێتێک کردبوو

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند،”تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە دزی لە مارکێتێک کردبوو”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات سكاڵای تۆماركرد كە لە ماركێتەكەی پارەی لێدزراوە، بڕیاری دادوەری تایبەتمەند بۆ دۆسییەکە وەرگیراو هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد، سەرەنجام و دوای گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و ‎لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە دەستگیربكرێت.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبار لەدایكبووی 1969 کە پێشینەی تاوانی هەیە و بە رەگەزنامە ئێرانییە، دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و ئێستا بە بڕیاری دادوەری تایبەتمەند و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادان راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان لەدۆسییەکە بەردەوامن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە هەموو شێوەیەك دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە كە دەیانەوێت بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دروستبكەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە واشنتن لەگەڵ برێت مەكگۆرك، رێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی…
زیاتر ببینە

ڕێکخراوێكی ئەمریكی: سوپای تورکیا بە گوندنشینانی هەرێمی وتووە بگەڕێنەوە شوێنەکانتان دەکوژرێن

ڕێکخراوی (CPT)ی نێودەوڵەتی لەبارەی هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر سنورەکانی هەرێم ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “سوپای تورکیا بە دانیشتوانی…
Total
0
Share