ماتۆڕسوارێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای کۆیە ماتۆڕسوارێک گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە ناو قەزای کۆیە نزیك مزگەوتی خێرخوازان رووداوێکی پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسکیلێك روویدا.

دەشڵێت، بە هۆی رووداوەکەوە شۆفێری ماتۆڕسکلیەکە گیانیلەدەستداوە، داواکارین شۆفێران پابەندی هێماکانی شەقام و رێنمایی هاتوچۆ بن .

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share