عەباس عەراقچی: زیانی زۆر بە وێستگەی ئەتـ.ـۆمی فـ.ـۆردۆ گەیشتووە

عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێـ.ـران رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی هەفتەی رابردووی ئەمریکاوە زیانی زۆر بە وێستگەی ئەتـ.ـۆمی فـ.ـۆردۆ گەیشتووە.

عەرەقچی لە نوێترین چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆندا رایگەیاند، تا ئێستا بەروونی نازانین لە فـ.ـۆردۆ چی روویداوە، هێندە دەزانین زیانی زۆری بەرکەوتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێکخراوی وزەی ئەتـ.ـۆمی ئێـ.ـران لە قۆناغی هەڵسەنگاندن و خەمڵاندنی زیانەکاندان و دواتر بە راپۆرتێک بۆ حکومەتی بەرزدەکەنەوە.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار جەختیکردبووەوە کە وێستگەکەیان خاپوورکردووە و زیانی زۆریان پێگەیاندووە، بەڵام بەرپرسانی ئێـ.ـران ئەو زانیارییانەیان رەتدەکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران: لە دروستكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەواندا سەركەوتنمان بەدەستهێنا

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ڕایدەگەیەنێت، گەورەترین دەستكەوت كە ئێران بەدەستیهێناوە پڕكردنەوەی پێداویستییە سەربازییەكانە بۆ ئەوەش پشت بە هیچ…
Total
0
Share