کەسێک بەتۆمەتی فرۆشتنی بیستۆک کە لە تاقیکردنەوەکاندا بەکاردەهێندرێت دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، کەسێکیان بەتۆمەتی فرۆشتنی بیستۆکی بچووک، کە لە تاقیکردنەوەکاندا بەکاردەهێندرێت، دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، دەرکەوت کە لە شاری سۆران، کەسێک هەوڵی مامەڵەکردن بە ئامێری ئەلیکترۆنیی (بیستۆکی بلوتوز) دەدات، بەمەبەستی گزیکردن لە تاقیکردنەوەکانی ئامادەیی.

ئاماژەی بەوەشکرد، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران، دوای بەدواداچونێکی ورد توانییان کەسێک دەستنیشانبکەن کە کاری ساغکردنەوەی ئەو ئامێرانە دەکات، بۆیە دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخرا و بە فەرمانی دادوەر، تۆمەتبار بەناوی (ج . م . ع) دەستگیرکرا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەکاتی دەستگیرکردنیدا، چوار ئامێری بیستۆکی بلوتوزی لابوو کە هەوڵی فرۆشتنی دەدان و لەئێستادا، بە بڕیاری دادوەر، تۆمەتبار راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: لەسەر دۆسیەی کوشتنی ژنێک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر دۆسیەی کوشتنی ژنێک، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share