هاتوچۆی هەولێر شۆفێران لە داخستنی رێگایەک بۆ ماوەی حەوت رۆژ ئاگاداردەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە ئەمڕۆ لە دووسایدی رێگای گەزنە ئاراستەی چوون بەرەو گەزنە ، لۆپی چوون بەرەو شەقامی 120 مەتریی خێرا بۆماوەی حەوت رۆژ دادەخرێت .
دەشڵێت، داخستنی رێگاکە بەهۆی گواستنەوەی بۆریی ئاوە لە پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی ئیفراز.