موسەننا ئەمین: حکومەتی هەرێم هیچ کارتێکی فشاری بەدەستەوە نییە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی هەرێم هیچ کارتێکی فشاری بەدەستەوە نییە.

موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تەیف سامی و دیوانی چاودێریی دارایی عێراق مووچەی هەرێمیان راگرتووە، لەکاتێکدا بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، دەبێت عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بدات.

باسی لەوەشکرد، بەغداد بۆ نەهێشتنی کەلێنەکانی لیستی مووچە داوای بە بانکیکردن دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێم لیستێکی مووچەی بێ کەموکورتی نادات بە عێراق.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەوەشی خستەڕوو، “حکومەتی هەرێم هیچ کارتێکی فشاری بەرامبەر بە بەغداد بەدەستەوە نییە، دەبێت لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بگاتە رێککەوتن”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share