بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی چەند رێنماییەكی بۆ چۆنێتیی خۆپاراستن لە كاتی خۆڵبارین بڵاوكردووەتەوە كە بریتین لە:
یەكەم: لەكاتی چوونەدەرەوەدا ماسك بەكاربهێنن و زوو زوو بیگۆڕن.
دووەم: لەكاتی خۆڵباریندا لەماڵەوە بمێنەرەوە و مەچۆرەدەرەوە.
سێیەم: چاویلكە و قەترەی چاو بەكاربهێنە بۆ پاراستنی چاوەكانت.
چوارەم: چاوەكانت بشۆ لەبری خوراندنی چاو.
پێنجەم: بەباشیی دەرگا و پەنجەرەی ماڵەكەت دابخە.
شەشەم: لەكاتی خۆڵباریندا لە پلەی گەرمی بەرزدا برێكی باش ئاو بخۆرەوە.
حەوتەم: لە كاتی شۆفێریدا جامەكانی ئۆتۆمبێلەكەت دابخە.
هەشتەم: ئەوانەی نەخۆشیی ڕەبۆیان هەیە بەبەردەوامی پەمپی ئۆكسجین هەڵبگرن لەژێر رێنمایی پزیشكیدا چارەسەر وەربگرن.