سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق فەرمانی بۆ دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی دەرکرد

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، فەرمانێکی سەرۆکایەتیی بۆ دەستبەکاربوونی مونزیر ئیبراهیم حسێن، وەک سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵی، دەرکرد.

دوێنێ یەکشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری خانەنشینبوونی جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای فیدراڵی راگەیاند و مونزیر ئیبراهیم حسێن، جێگری سەرۆکی دادگای فیدراڵی، بۆ شوێنگرتنەوەی کاندیدکرا.

پێش کاندیدکردنی بۆ سەرۆکایەتیی دادگای فیدراڵی، مونزیر ئیبراهیم حسێن پۆستی جێگری سەرۆکی دادگای فیدراڵی و سەرۆکی دەستەی تاوانەکان و ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدراڵی هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی: هەفتەی داهاتوو پرۆژەیاسای بودجە ئامادە دەبێت بۆ دەنگدان

پەرلەمانتارێكی كورد لە لیژنەی دارایی دەڵێت، گفتوگۆكانی لیژنەكەیان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق بەردەوامە و دەشڵێت، “پێدەچێت هەفتەی…
Total
0
Share