ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق: سەرۆکی دادگای فیدراڵی خانەنشینکرا

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایدەگەیەنێت، جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای فیدراڵی خانەنشینکرا.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە راگەیەندراویکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی باڵای ئەنجومەنەکە بەپێی ماددەی (3/یەکەم و دووەم)ـی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە 30ی ساڵی 2005ـی هەموارکراو، کۆبووەوە و خانەنشینکردنی دادوەر جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی ئێستای دادگای باڵای فیدراڵی بە هۆکاری تەندروستی، پەسەندکرد.

دەشڵێت، لیژنەکە رەزامەندیی دەربڕی لەسەر کاندیدکردنی مونزیر ئیبراهیم حسێن، جێگری سەرۆکی دادگای فیدراڵی، بۆ شوێنی جاسم محەمەد عەبود.

ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندی بە سەرۆک کۆمارەوە کرا بۆ دەرکردنی فەرمانی سەرۆکایەتی بۆ هەڵبژاردنی ئەو دادوەرە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share