چیرۆکی گیانلەدەستدانی 18 کچی گوندێکی میسر

لە یەکێک لە گوندەکانی وڵاتی میسر 18 کچ کە تەمەنیان لەنێوان 14-22 ساڵاندا بوو لە رووداوێکی هاتوچۆدا بەیەکەوە گیانیان لەدەستدا.

رووداوەکە شەوی هەینی روویداوە، کاتێک نزیکەی 20 کچی دانیشتووی گوندی کفر ئەلسنابسە ویستوویانە بە پاسێکی بچووک بچنە ناوچەی دەلتا نیل کە 100 کیلۆمەتر لە باکووری شاری قاهیرەوە دوورە.

کچەکانی گوندەکە کە هەندێکیان ئەندامی یەک خێزانن، بە مەبەستی کرێکاری و بەدەستهێنانی داهاتێکی کەم رۆژانە بە پاس هاتووچۆی نێوان ئەو دوو ناوچەیەیان کردووە، تا لە شەوی هەینیدا پاسەکەیان لەگەڵ بارهەڵگرێک پێکیاندا داوە.

لە رووداوەکەدا 19 کەس گیانیان لەدەستدا و سیانی دیکەش برینداربوون، لەو ژمارەیەشیان 18 کچیان هاوڕێ و خزم و کەسی یەکتربوون و دانیشتووی گوندەکە بوون کە تەمەنیان لەنێوان 14-22 ساڵاندایە.

رووداوەکە کاردانەوەی زۆری لەناوخۆی میسر بەدوای خۆیدا هێناوە و لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس و دەزگا پەیوەنیدارەکان دەستیان پێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆککۆماری ئێران: دەسەڵاتی پێویست دراوە بە پارێزگاکان بۆ بڕیاردان

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، بەشێوەیەکی راستەوخۆ لە پەیوەندیدان لەگەڵ تەواوی پارێزگارەکان، هەرچەندە دۆخەکە ئاڵۆزە، بەڵام ژیانی خەڵک…
Total
0
Share