ماتۆڕسکیلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگای کەلار – رزگاری، بەرامبەر ئیدارەی گەرمیان، ماتۆڕسکیلێک کۆنترۆڵ لەدەستدەدات و وەردەگەڕێت، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانلەدەستدەدات.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، هاتووە، کاتژمێر 03:30ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ماتۆڕسکیلێکی دوو تایە لە کەلارەوە بە ئاراستەی ناحیەی رزگاری رۆیشتووە، لە بەرامبەر ئیدارەی گەرمیان کۆنترۆڵی لەدەستداوە و بەهۆیەوە وەرگەڕاوە، لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی گیانیلەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوکەسەی گیانیلەدەستداوە، لەدایکبووی ساڵی 2003ـیە و دانیشتووی گەڕەکی حەمرینی قەزای کەلارە و پیشەی کاسبە، لەئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی کەلارە.

دەشڵێت، تیمەکانی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎حكومەتی عێراق بڕیاریدا دەرچووی بەشە پزیشكی و تەندروستییەكان دابمەزرێنێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر دامەزراندنی دەرچووی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان. سۆران عومەر،…
Total
0
Share