وێبسایتی شفافییەت، داهاتی یەك هەفتەی سنووری شاری سلێمانی ئاشكراكرد كە بڕی 17 ملیار و 812 ملیۆن و 492 هەزار و 632 دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی سنووری سلێمانی بڵاوكردەوە، بەشێوەیەك بڕی 17 ملیار و 812 ملیۆن و 492 هەزار و 632 دینار بووە بەجۆرێك كە 74% ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 8% ی داهاتەكە بەشێوەی چەك بووە.
لە رێككەوتی(15-12-2022)، پاش 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.
ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.