سادق عوسمان: قبووڵی ناكەین مووچە بە لێبڕین و پاشەكەوتەوە دابەشبكرێت

سادق عوسمان، وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان دەڵێت، “قبووڵی ناكەین مووچە بە لێبڕین و پاشەكەوتەوە دابەشبكرێت.

ئاشكرایكرد، بەشێك لە مووچەخۆران بەهۆی مامەڵەكانیانەوە چەند مانگێكە مووچەیان وەرنەگرتووە و داوادەكەین بەزووترین كات مووچەكەیان دابەشبكرێت و پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی عێراق مووچەكەیان وەربگرن.

سادق عوسمان جەختیكردەوە و وتیشی، “لە هیچ بارودۆخێدا نابێت مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەران بە لێبڕین و پاشەكەوتەوە دابەشبكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل بەردەوامیی هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە رۆژانی هەینیدا بەردەوامیی هەیە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر…
Total
0
Share