هەردی سەڵاح: خۆپیشاندانەکانی سلێمانی ئەنجامیان نەبوو، چونکە بڕیارەکان لە هەولێرەوە دەدرێن

هەردی سەڵاح رایدەگەیەنێت، حزب و خۆپیشاندان زیاد لە پێویست لە سلێمانی رێگەیانپێدراوە، بەڵام ئەنجامی نەبووە، چونکە بڕیارەکان لە هەولێرەوە دەدرێن.

هەردی سەڵاح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم و ئەنجومەنی دادوەری و هەموو وەزارەتەکان لە هەولێرن، چارەسەریش هەر لەهەولێرە
بۆیە، چیتر پێویست ناکات لە سلێمانی رێگابدرێت حزبی تر دروستبکرێت و دەنگی سلێمانی پێ لەتلەت و لاواز بکرێت، خۆپیشاندانی دیکە بکرێت و ژیانی خەڵکی پێتێکبدرێت و ئەنجامیشی نەبێت.

دەشڵێت، حزبیش و خۆپیشاندانیش زیاد لە پێویست لە سلێمانی رێگەیپێدراوە و رێزیان لێگیراوە و لە سەر ئاستی سەرۆکی یەکێتی و کاک قوباد سەردانیان کراوە، بەڵام ئەنجامی نەبووە، چونکە بڕیارەکان لە هەولێرەوە دەدرێن، بۆیە ئیتر دەبێت ئەوانەی حزب دروست دەکەن و خۆپیشاندان دەکەن لەهەولێرەوە دەستپێبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە پەرلەمان، لە بری مەسرور بارزانی، داوای بانگهێشتكردنی قوباد تاڵەبانی دەكرێت

ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن واژوویان كۆكردووەتەوە بۆ ‏بانگهێشتكردنی بەرپرسانی حكومەت لەبارەی توندوتیژییەكانی خۆپیشاندانی خوێندكاران، ‏بەڵام لەبری…
Total
0
Share