بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هاوڵاتییان ئاگاداردەكەینەوە كە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە هەردوو هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتیمان، بەشی پۆلیسی فریاكەوتن ژمارە 104 و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ژمارە 105 لەكاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە تا كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی سبەینێ دەوەستێت.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیمە تەكنیكییەكانمان سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن و لەماوەیەكی كەمدا هەردوو هێڵ دەكەونەوە كار و لەخزمەت هاوڵاتییاندا دەبن و لەكاتی بوونی هەر رووداوێكدا دەتوانن پەیوەندی بكەن بەم ژمارانەوە:
504
7003
07705047024
ئەوەشخراوەتەڕوو هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداردەكەینەوە كە بەهەمانشێوە هێڵی گەرمی سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی ژمارە 122 بەهۆی گرفتی تەكنیكییەوە لەكاركەوتووە و لەكاتی هەر رووداوێكدا دەتوانن پەیوەندی بكەن بەم ژمارە موبایلانەوە:
07701949090
07701949191